حکومەتی هەرێم هۆکارە بۆ نەهاتنی مووچەی خانەنشینی سەربازی

لە کاتێکدا لیستی مووچە بڵاوکرایەوە، بەڵام وەک دیارە بە هۆی حکومەتی هەرێمەوە خانەنشینی سەربازی بێبەش بووە.

سۆران عومەر ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسی: “خانەنشینی سەربازی ناموستەحەقی زۆری تێدایە ، چاودێری دارایی عێراق داوای زانیاری تەواوی دۆسێکەیانی کردووە و وردبینی دەکرێت، بۆیە موچەکەیان لەگەڵ خانەنشینی مەدەنی نەهاتووە.”

شیاوی ئاماژەیە بە هۆی لاری نواندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناردنی لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بە تایبەت هێزی سەربازیی و ئەمنی، زیاتر لە دوو مانگ پێدانی مووچەی هێزی پێشمەرگە و ئەمنی دوکەوت.