حکومەتی هەرێم موڵەتی تەقەی لافاوی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر چارەسەری کێشەی لافاوەکەی ئەم شارەی ڕاگەیاند.

عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە میانەی ۆرکشۆپی ڕێگریکردن و هۆشیاری لافاو لە وەرزی زستان، دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی لافاوی پایتەختی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی کە لە کاتی لافاودا پێویستە دەنگە دەنگ بکرێت و لایت بەکار بێت تا خەڵک ئاگادار بکرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆش دەبێت تەقە بکەن تا خەڵک ئاگادار بکرێنەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم موڵەتی فەرمیی بۆ تەقەی لافاو دەرکردووە.