حکومەتی هەرێم مووچەی مانگێک لە 14 ڕۆژدا دابەش دەکات

لەم جیهانەی پێشکەوتنەدا کە سیستەمی بانکی وایکردووە خەڵک هەموو کار و پێداویستییەکی بانکیی خۆیان تەنانەت لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە ئەنجام دەدەن، حکومەتی هەرێم بە سیستەمی دوو سەدەی ڕابردوو کار دەکات و مووچە دابەش دەکات.

هۆکاری پێشنەکەوتنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵک متمانەیان بە حکومەت نەماوە و نایانەوێت پارەی خۆیان بخەنە سەر هەژماری بانکی تا لە لایەن حکومەت و حیزب و بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە دەستی بۆ ببرێت.

پاش ئەوەی کە پرۆژەی سواڵە مووچە لە بەغدا گەیشتە ئەنجام و بە نێوەندگێڕی وڵاتانی وەک ئێران و ئەمریکا و هاوکاری سەرکردە شێعەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بڕە پارەیەک وەک قەرز بە حکومەتی هەرێم بدرێت، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی بڵاو کردەوە.

خاڵی سەیر ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە ماوەی 14 ڕۆژدا مووچەی مانگێک دابەش دەکات.