حکومەتی هەرێم مووچەی ساڵی داهاتووشی فەوتاندووە

بە پێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە فەوتاندنی سێ مووچەی ئەمساڵ، مەترسی خستووەتە سەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی نوێش.

بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینارە کە بەغدا بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، لە شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 دەبڕدرێت.

هەر بە پێی بڕیارەکە، دوای ناردنی گوژمەی کۆتایی قەرزەکە ئەوە وەزارەتی دارایی عێراق حیسابات بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەر شایستەکانی هەرێم لەمساڵ بەشی پێدانەوەی قەرزەکانی نەکرد، ئەوا لە شایستە داراییەکانی ساڵی 2024 دەبڕدرێت، بە واتایەکی دیکە حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە، شایستە داراییەکانی ساڵی نوێشی خستووەتە ڕەهنەوە.