حکومەتی هەرێم متمانەی خۆیی لە دەست داوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم متمانەی خۆیی لە دەست داوە و هیچ شەرعییەتێکی هەڵبژاردن و یاسایی و دەستووریی نەماوە.

کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا شتێک بە ناوی حکومەتی هەرێم نەماوە و ئەوەی هەیە دەسەڵاتێکی خۆسەپێنە کە بە زەبری هێز سەروەت و سامانی ئەم هەرێمەیان قۆرخ کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە دەسەڵاتی هەرێم شتێکی نییە پێشکەشی خەڵکی بکات و هەموو کات دەیەوێت قەیران بە قەیران چارەسەر بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە بڕیارەکانی حکومەت تەنیا بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆیانە و قازانجەکەشی دەچێتە گیرفانی ئەوان.