حکومەتی هەرێم زیانێکی زۆر بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت
قاچاخی نەوتی هەرێم زیانێکی زۆری لە ئابوری عێراق داوە.
زياء عەبدولکەریم ، پسپۆری ئابوری عێراقی ڕایگەیاند تا ئێستا دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە بە قاچاخبردنی نەوت، بەجۆرێک ڕۆژانە ۱٥۰ هەزار بەرمیل نەوت دەنێردرێتە دەرەوە.
وتیشی بەهۆی ئەو بڕە ئۆپیک دەیەوێت عێراق ناچار بکات هەناردەی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە.