حکومەتی هەرێم دەیەوێت فێڵێکی دیکە لە موچەخۆران بکات
سۆران عومەر - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقڕایگەیاند:بەغدا سێ مووچە دەنێرێت بەڵام هەرێم بەنیازە دوو مووچە دابەشبکات.
وتیشی،پاش ئەوەی سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوی ناردنی پارە بۆ هەرێم واژۆکرا، وتیشی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو1-12-2024 پارە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10.
ڕونیشیکردەوە،پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ بڕی 233 ملیار دینار بخاتە سەر کورتهێنانی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12.