حکومەتی هەرێم ئەمساڵ نەوتی سپی دابەش ناکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی نییە. ئەویش بە هۆی ئەوەی کە کۆنتڕۆڵی نەوتەکەی لە دەست داوە و بڕیار لای حکومەتی بەغدایە.

بە پێی ڕێکەوتنی نەوت – بودجە لە نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی بەغدا لە ڕێگری کۆمپانیای سۆمۆوە کۆنتڕۆڵی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستانی کردووە و وەبەرهێنان و بەکارهێنانی نەوت لە ئەستۆی سۆمۆ دەبێت.

ئەمساڵ حکومەتی هەرێم ناتوانێت نەوتی سپی دابەش بکات. هەرچەندە ساڵانی ڕابردوو کە نەوتەکەش لای خۆی بووە ئەوەی نەکردووە.

هەندێک لایەنی سیاسی لە ڕێگەی پەرلەمانتارەکانیانەوە لە بەغدا دەیانەوێت حکومەتەکەی سودانی بەوە ڕازی بکەن کە لانیکەم بەرمیلە نەوتێک وەک پارێزگاکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانیش دابەش بکرێت.