حکومەتی عێراق هەرێم لاوازتر دەکات
زانیارییە تایبەتەکان باس لەوە دەکەن کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی شاندی هەرێم و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق، باس لە مامەڵەی ڕاستەوخۆی حکومەتی ناوەند لە گەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
لەو ڕاپۆرتەی کە وەزارەتی دارایی عێراق خستوویەتە بەردەم شاندەکەی هەرێم، هاتووە کە مامەڵەی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراق لە گەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پێی پرۆژەیاسای بودجە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕەنگە بڕیاری لە سەر بدرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی وەک کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە، لە پاش بێ ئەنجامبوونی دانوستانەکانی ئەم دواییەی شاندەکانی هەر دوو لا.