حکومەتی عێراق نوێنەرێکی حکومەتی هەرێمی دوورخستەوە
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی نوێنەرەکەی، ناشیەوێت هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەو گۆڕانکاریە ئاشکرابکات.
تا ئێستا هۆکاری ڕاگرتنی کارەکانی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێکردنی ڕێگای گەشەپێدان نازانرێت، بەڵام بەرپرسانی حکومەت ترسیان هەیە ڕێڕەوی ڕێگاکە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوەکەی پێشتری و بە پارێزگای دهۆکدا تێنەپەڕێت.
پێشتر لەسەر داوای حکومەتی هەرێم بەڵێندرا ڕێڕەوی ڕێگاکە بە پارێزگای دهۆک تێپەڕێت، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوەن جارێکی تر لە هەرێم دووربخرێتەوە، لەترسی ئەوەی لە داهاتوو دەسەڵاتدارانی هەرێم وەک چەک دژی بەغدا بەکاری نەهێنن.