حکومەتی خزمەتگوزار بەمە دەڵێن: پێنجوێن 10 ساڵە بێ پرۆژەیە!
قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاندووە کە 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پرۆژەیەکی لەم سنورەدا نەکردووە.
زانا ڕەحمان ڕایگەیاندووە کە شەش پرۆژەی ڕێگاوبان لە سنوری قەزای پێنجوێن پێویستیان بە 11 ملیار دینارە کە بودجەکەی دابین نەکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەنتەری شاری پێنجوێن 5 قوتابخانەی نوێی دەوێت و زۆربەی قوتابخانەکانی مەرجەکانی پەروەردە و تەندرووستییان تێدا نییە.
قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاندووە کە زۆربەی گوندەکان تۆڕی ئاویان نییە و شاری پێنجوێنیش پێویستی بە پرۆژەی ئاوەڕۆیە کە هەموو ئەمانەش لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بودجەیان بۆ دابین نەکراوە.