حکومەتی بێ مووچە
مانگرتووان ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی دوو مانگە مووچەیان پێنەدراوە و لە گیرفانی خۆیان خەرج دەکەن و ناتوانن بەم شێوازە درێژە بە کارەکانیان بدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم بە کردەوە مایەپووچ بووە و هیچی بە دەستەوە نەماوە، هەناردەی نەوت چەندین مانگە ڕاگیراوە و تەنیا حکومەتی عێراق دەتوانێت ئەم کێشە و قەیرانە کەم بکاتەوە.
ئەرکی حکومەتە خۆڕاگرەکەش بووەتە ئەوەی کە پارە لە بەغداوە بێت و مووچەی پێ دابەش بکات. بە واتایەکی دیکە، حکومەتی هەرێم بووەتە حکومەتێک بە دەستی بەتاڵ و توانای گۆڕینی ئەم دۆخەی نییە. خەڵکیش بەوە گەیشتوون کە درێژەدان بەم حکومەتە بە واتای بەردەوامبوونی کێشە و قەیرانەکانە.