حکومەتی ئێکسپایەری هەرێم بە مەرج لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێ!

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، مەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد ئاشکرا دەکات.

غالب محەمەد پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق نووسییەتی: “حکومەتی ئێکسپایەری هەرێم بە مەرج لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێ ! مەرجەکەش ئەوەیە کە دەبێت مووچەی بندیوارەکان و بێ ناوەکانیش بدرێت!!”

ئەم نووسینەی غالب محەمەد ئاماژەیە بە بوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار مووچەی بندیوار و هەروەها مووچە دەیان هەزار هاوڵاتی ئێرانی و چەکداری سووری کە لە لایەن وەزارەت ناوخۆی حکومەتی هەرێم دامەزراون و مووچەیان بۆتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و کێشە لە نێوان بەغدا و هەولێر.