حسێن یەزدانپەنا لە ترسی پارتی هەرێمی کوردستان بە جێدێڵێت

لە کاتێکدا کە سەرکردەی حیزبی ئازادی کوردستان (پاک) پێشتر بە هەموو شێوەیەک لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانییەوە پشتیوانی دەکرا، لە پاش سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی پێی ڕاگەێندراوە کە هیچ جموجوڵێکی سەربازیی نەبێت، بە پێچەوانەوەی مامەڵەی توندی لە گەڵدا دەکرێت.

حسێن یەزادانپەنا بۆ دژایەتی ئێران لە لایەن پارتی و بارزانییەکانەوە پشتیوانی دەکرا. هێزەکانی سەر بە یەزدانپەنا بە بیانووی شەڕی داعشەوە لە لایەن هاوپەیمانانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرا و چەک و تەقەمەنی و تەنانەت هاوکاری داراییشی پێدەدرا. بە کورتی، یەزدانپەنا لە لایەن بارزانییەکانەوە وەک ئامرازێکی دژایەتی ئێران بەکار دەهێندرا. پشتیوانییەکانی پارتی و بارزانییەکان وایکردبوو کە یەزادنپەنا ببێتە بەکرێگیراوی دەزگا هەواڵگرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئێران.
ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بەغدا سنورێکی بۆ چالاکییەکانی یەزدانپەنا و هێزەکانی دانا. لە بۆردومانەکەی سنوری پردێ ترسێکی وەهای ڕووی لە ناوبراو کرد کە ناوێرێت ئازادانە بە هەرێمی کوردستاندا بگەڕێت و شوێنەکەی ئاشکرا بکات. هەروەها پارتی لە لایەن بەغداوە بە توندی ئاگادار کراوەتەوە کە هیچ پشتتیوانییەکی لە حیزبە کوردییەکانی ئێران نەبێت.
بەڵام پارتی لە پاش ماوەیەکی زۆر لە دوژمنایەتی و هاوکاریکردنی دوژمنانی ئێران، بە ناچار نێچیرڤان بارزانیی بە نێوەندگێڕی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردە تاران و یەکێک لە ڕێکەوتنەکان ئەوە بووە کۆتایی بە بوونی سەربازیی ئەو حیزبانە لە هەرێمی کوردستان بهێندرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە دەزانێت کە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران وەک هێڵێکی سور لە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەیان دەڕوانن، هەر بۆیە بەو حیزبانەی ڕاگەیاندووە کە لە خاکی هەرێمەوە تەنانەت موڵەتی هەڵگرتنی بەردێکیان لە دژی ئێران نابێت تا دەگاتە چەک و کردەوەی سەربازی.
پاش بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، حسین یەزدانپەنا کەوتووەتە جوڵە و دەیەوێت بە بیانووی نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەر، هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتێکی ئەورووپی بە جێ بێڵێت.