حسێن یەزدان، بازرگانی بە خوێنی خەڵک بە فاسولیای حکومەتی هەرێم و بەفیشەکی سعودیە و ئیسرائیل

حسێن یەزدان پەنا یەکێک لەوانەی بۆتە کێشەی گەورە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ڕابردوودا و پاش شێلگیربوونی حکوومەتی عێراق بە ڕێکخستنەوە و شەفاف کردنی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناوی کەسێک لە میدیاکانی هەرێم وەکوو هۆکارێک بۆ دروستبوونی کێشە لە ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش.

یەزدان پەنا کە بەم چەند ساڵەی دوایی بە فیتی دەزگا ئیستخباراتیەکانی موساد و سی ئای ئەی و پارەی سعودیە هەستا بە جاڕدانی شۆرشێکی مۆزەیەف ، جا ئەم شۆرشانە لە رووی ئیعلامیەوە زۆرترین سپۆنسەری بۆ کرا کەچی بەڕگەی بچوکترین فشاری ئێرانی نەگڕت چونکە بەناوشۆڕشەکەی یەزدان پەنا شۆرشێکی سێبەر نشین بوو لەکوێ سێبەر بوو، لەکوێ چەور بوو، شۆرشەکەی شانی ڕادەکێشا وتەنی لە خیانەت بوو.

ئەم شۆڕشە کارتۆنیە کە یەزدان پەنا سەرۆکایەتی دەکرد زیاترین مەترسی و هەڕەشەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو و پارتی بە پێدانی پارە و چەک بە کاری دەهێنا بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتی و ئازادیخوازان لە هەرێمی کوردستان.

کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بەئاسانی دەیتوانی بەشێوەی چەکداری و سەربازی و تراژیدی کۆتایی بەو شانۆگەرییە ئیستخباراتیە بەناو شۆرشی یەزدان پەناو و هاوپشکەکانی بهێنێت لەرێگەی شاهد 136 و کرار و چەندین فرۆکە و موشکەی بەتواناتر بەلام ئەو کارەی بەشێوەی سەربازی ئەنجام نەدا و پشو درێژی هەڵبژارد لەرووی سیاسی و دیبلۆماسیەوە کۆتایی بەو شانۆ گەرییە ئیستخباراتیە هێنا.

وەک نووسەرێک دەڵێت؛ شۆڕشێک کە بە فاسولیای حکومەتی هەرێم دەست پێ بکات و بەفیشەکی سعودیە و ئیسرائیل خۆی فش بکاتەوە ئەوە هەر بە ئیتفاقیاتی سیاسی کۆتایی پێ دێت. ئەوا شکست دەهێنێت و بێ ناوەڕۆک دەبێت یان بەماوەی حەفتاو دوو کاتژمێر وەک شۆرشە موزەیەفەکەی یەزدان پەنا فش دەبێتەوە و کۆتایی پێ دێت ئێستا کەس نازانێ کە یەزدان پەنا لەکەمپە یان لەسەر کەناری دەریاکانی چی ولاتێکی ئەوروپیە!

بەڵام ئەوەی تاوانی ئەم سیاسەتە نەگریسەی پارتی بۆ پشتیوانی لە بازرگانێکی خوێن بە ناوی یەزدان پەنا دەدات، خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تایبەت مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانن. لەبەر ئەوەی مووچەی مورتەزەقەکانی یەزدان پەنا لە بودجەی هەرێم دابین دەکرێت و بەغداش ئاگاداری ئەمەیە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێ لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانە بکرێت بۆ وردبینی و هەولێر تا ئێستا ژێرباری ئەمە نەچووە و ئەنجامەکەی دوومانگ بێ مووچەیی و بەتاڵ بوونی خوانی بنەماڵەی پێشمەرگەیە.