حزبی شیوعی كوردستان: باری ئابووری خه‌ڵك ئێجگار خراپه‌

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، باری ئابووری خه‌ڵك ئێجگار خەراپه‌ و بابه‌تی مووچه‌ و به‌رده‌وام دوواكه‌وتنی جێگای دڵه‌ڕاوكییه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “باری ئابووری خه‌ڵك ئێجگار خراپه‌ و بابه‌تی مووچه‌ و به‌رده‌وام دوواكه‌وتنی جێگای دڵه‌ڕاوكییه‌ و بێكاری و هه‌ژاری له‌ زیادبووندایه‌ و جگه‌ له‌ زیادبوونی تاوان و به‌كارهینانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “به‌شێكی سه‌ره‌كی هۆكاری ئه‌م بابه‌ته‌ جگه‌ له‌ كێشه‌ی مووچه‌، بۆ سیاسه‌تی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردنی بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.