حاکم شێخ لەتیف:تکایە بەس یاری بەهەستی مووچە خۆران بکەن

چەندین ساڵە ئەم بەیت و بالۆرانەمان بەرگوێ دەکەوێت یەکیک دەڵی وام بەسەرۆکی دادگای فیدرالی وت،یەکیکی تر دەڵی سەرۆکی دادگای فیدرالی وای وت ، یان دەڵێن دادگای فیدالی نوسراویکی کردوە

دادگای فیدرالی وەک هەر دادگایەکی ترە ، تەنها دەسەلاتی بریاردانی هەیە لەو دۆسیانەی وەک کەیس دەخرێنە بەردەمی و ئەویش واتە دادگاکە بە کۆی دەنگی دادوەران یان بەزۆرینە بریاریان تیدا دەردەکات،

لەوە زیاتر نە دادگاکەو نە سەرۆکەکەی دەسەلاتی تریان نیە ،هەر قسەیەک بکەن یان هەر نوسراویک بکەن بەهای ئەو مەرەکەبەی زیاتری نیە کە پێی نوسراوە

بۆیە ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن و نایزانن ئەوە عەیبەیە ،خۆ ئەوانەی دەیزانن و بۆ موزایەدەی سیاسی و مەرامی سیاسی دەیکەن ئەوە نەک هەر عەیبەیە بەڵکو تاوانیشە بەرامبەر هەستی مووچەخۆران