جەلالی سام ئاغا: ئەم دەسەڵاتەی ئێستا حەیای کوردیان بردووە

جەلالی سام ئاغا کە بە یەکێک لە ڕەمزەکانی دژ بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەناسرێت، ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسەڵاتدارانەی ئێستای هەرێم حەیای کوردیان بردووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسەڵاتە وایان لە خەڵک کردووە ئاوات بە گەڕانەوە بۆ بەغدا و هیوا بە دادگای فیدراڵییەوە بخوازن بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان.

جەلالی سام ئاغا جەختیکردووەتەوە کە هیوایەک بە چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا نییە لە بەر ئەوەی کە دەسەڵاتداران خۆیان بەشێکن لەو گەندەڵییەی کە دەبینرێت.

وتیشی کە دۆخی کوردستان زۆر بە تاریک دەبینم و دەسەڵاتدارانی هەرێم ئابڕوی کوردایەتییان بردووە.