جەعفەر شێخ مستەفا هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی مەسرور بارزانی
جەعفەر شێخ مستەفا کە هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ڕایگەیاندووە کە لە وەزارەتی پێشمەرگە دۆخێکی نائاسایی هەیە و دەیانەوێت کۆتایی بە یەکێتی بێنن و ئەمەش لە لایەن پارتییەوە ناکرێت بەڵکوو لە لایەن مەسرور بارزانییەوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە درێژە بە کارە باشەکانی کابینەکانی ڕابردوو بدات و هۆکارەکەشی دیار نییە کە بۆ وەها پلانێکی نەبووە.