جەبار یاوەر: دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە هەرێم بوونی نییە

ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان دەزگایەکی هەواڵگریی نییە کە بیرکردنەوەی نیشتمانیی هەبێت.

جەبار یاوەر ڕایگەیاندووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی لایەنێک کار دەکەن.

ئاماژەی ناڕاستەوخۆی ناوبراو بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە کە بوونەتە وتەبێژی میت و سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە و بەردەوام هەواڵ و زانیاری نادرووست بڵاو دەکەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری نادرووست زیان بە متمانەی نێوان خەڵک و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەگەێنێت.