جەبار یاوەر: تورکیا پارێزگای دهۆک داگیر دەکات

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە پلانە سەربازییە نوێکەی تورکیا سێ لە سەر چواری خاکی پارێزگای دهۆک دەکەوێتە ژێر دەستی هێزەکانی ئەو وڵاتە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەرێم.

جەبار یاوەر ڕایگەیاندووە کە تورکیا 78 بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەیە و نەخشەی جێگیربوونی بنکە سەربازییەکانیش لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە تورکیا بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر و درێژایی 200 کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بوونی سەربازیی هەیە و بە شێوەی جۆربەجۆر ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات.