جیاوازی بەرگرییەکەی پارتی و غەززە

جەمال مورتکە یەکێک لە فەرماندەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاستییەکی تاڵی باسکردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سبەی گوێر و مەخمور بگیرێت هەولێر وەک ساڵی 2014 دیسانەوە چۆڵ دەکرێت و خەڵک شارەکە چۆڵ دەکات.

هۆکارەکەی ئەم هەڵوێستەی فەرماندەکەی پارتی بۆ سێ بابەت دەگەڕێتەوە:

یەکەم: خەڵکی ڕەسەنی هەولێر بوونەیە کەمینەیەکی ماف خوراو و شارەکەیان لە بەرچاو دابەش کراوە و داهاتووی ئەم شارە ڕوون نییە.

دووەم: دەسەڵاتدارانی غەززە بەشێکن لە گەلی خۆیان و بە دڵ و بە گیان بەرگری لە خەڵک دەکەن و سەنگەر چۆڵ ناکەن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکەم تەقەی داعش لە مەخمور منداڵە بەرپرسەکان بە پاسپۆرتی ئەورووپی هەڵهاتن و ئەوان تەنیا لە خۆشییەکاندا خۆیان بە هی ئەم خاکە دەزانن.

سێهەم: گەل ئەوەندە خیانەتی دەسەڵاتدارانی بینیوە بۆیە مافی خۆیانە متمانەیان نەبێت و شار چۆڵ بکەن، لە بەر ئەوەی کە دەسەڵات لە سەردەمی شاخەوە تا ئێستا حەز دەکات زۆرترینی خەڵک ببنە قوربانی تا بازرگانی پێوە بکەن، وەک کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجە و شەنگال و …..