جارێکی دیکە هەولێر پلەی یەکەمی وەرگرتەوە لە پیسترین ژینگە

جارێکی دیژە دەستەواژەی “ئای كیۆ ئێر”ی نێودەوڵەتی كە بایەخ بە كاروباری پیسبوونی ژینگە دەدات، ژینگەی شاری هەولێری بە پیسترین ژینگە لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا داناوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەواژەی “ئای كیۆ ئێر” كە”ڕێژەی پیسبوونی هەوا لە عیراقدا بەرزە بەهۆی دووكەڵی ئۆتۆمبێل و پاشماوەكانی جەنگ، بەكارهێنانی موەلیدەی كارەبا و سوتانی غاز لە كێڵگەكانی نەوت و پاڵاوگەكان، هێندەی تر ژینگەی وڵاتەكەیان پیسكردووە”.

ئای كیۆ ئێر” دەڵێت، شاری هەولێر بەرزترین ڕێژەی پیسبوونی هەوای هەیە لە عیراق و ڕێژەی پیسبوونەكەی لە شاری بەغدا زیاترە، دەرهێنانی نەوت و غازیش لە كوردستان كاریگەریی هەیە لەسەر زیادكردنی ڕێژەی پیسبوونى

ژینگەی شارەكە”.