تەیف هەڕەشە لە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەکات

وەزیری دارایی عێراق هەڕەشەی نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

تەیف سامی کە بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستووری عێراق، فشارەکانی لە سەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی چڕ کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ناو و زانیاری تایبەت بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان نەنێرێت، مووچەکەیان لە لایەن بەغداوە ڕەوانە ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستان بە کۆد ڕەوانە ناکرێت.