تەیفی بەهێز مەسعود کۆیلەی دوور خستەوە

خانمە وەزیرە بەهێزەکەی عێراق، نوێنەرەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە وەزارەتی دارایی دوور خستەوە.

تەیف سامی لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە مەسعود حەیدەر (مەسعود کۆیلە) وەک بریکاری وەزیری دارایی وەرگرتووەتەوە.

وزیرە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە مەسعود حەیدەر هیچ دەسەڵاتێکی نابێت تا ئەو کاتەی بڕیار لە سەر ئەرک و کارەکانی بریکاری وەزارەتی دارایی دەدرێت.

مەسعود کۆیلە کە بەردەوام بانگەشە بۆ بنەماڵەی بارزانی دەکات، لەو ڕۆژەوە بووەتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، کار و دەرکەوتنێکی وەهای نەبووە و دوورخستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان باشتر و بەسوودترە.