تەوقە گەرمەکەی ئەدهەم بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی پێشوازیی لە ئەدهەم بارزانی کرد.

پێشوازییە گەرمەکەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەدهەم بارزانی کەسایەتی دیاری کوردستان، پیشاندەری ئیرادەیەکی هاوبەشی سیاسییە بۆ گۆڕانکاری لەم دۆخەی ئێستا و هێنانەدی داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان.

لە کاتێکدا پارتی و بنەماڵەی مەسعود بارزانی ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەدهەم بارزانی بۆ زێدی باب و باپیرانی خۆی دەکەن، لە سلێمانی بە گەرموگوڕی پێشوازیی لێکرا.