تەوتین گەرەنتیی دادگای فیدراڵییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تەوتین گەرەنتیی دادگای فیدراڵییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەبێت بپارێزرێت.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد، هیچ پێویست نییە حكومەتی هەرێم شەڕی بانكی ئەهلی بكات، بەڵكو دەبێت شەڕی ئەوەبكات كە چۆن مووچە زامن دەكات.
هەروەها دەڵێت: تەوتین بڕیاری دادگای فیدراڵییە، بڕیاری دادگاكەش كۆتایی و مولزیمە و دەبێت جێبەجێ بكرێت و، بەشێكە لەو گەرەنتییانەی دادگا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دایناوە.