تڕەتڕەکەی عەلی تەتەر
نەک حکومەتی هەرێم و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەڵکوو پارێزگارەکەشی لە دهۆک لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرش و پەلامار و پێشێلکارییەی سوپای تورکیا نقەی لێوەنەهاتووە، تەنانەت تورکەکان دار و درەختی پارێزگاکەشیان بڕیوە و هەناردەی ئەو وڵاتەیان کردووە
ئێستا عەلی تەتەر لە تڕەتڕێکدا لە بەردەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە شاری دهۆک، هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر بە تیرۆریستی و ترسنۆکانە ناو بردووە.
ڕووڕەشی بۆ تۆ و حیزبەکەتە کە ساڵانێکە بوونەتە دارەدەستی تورکیا و دەستان بە خوێنی سەدان گەریلای پەکەکە تێکەڵ کردووە و بە ژن و پیاو و گەورە و منداڵەوە سیخوڕی بۆ سوپای تورک دەکەن و ڕۆڵەی خەڵک بە کوشت دەدەن.
ڕوورەش ئێوەن کە هەمووتان بە گەورە و بچووکی حیزبەکەتانەوە مووچەخۆر و چڵکاوخۆری دەزگای هەواڵگری تورکیان.
ئاخر خەڵک و ڕای گشتی چۆن بەها بۆ ئەم لێدوانەی تۆ دادەنێن، تۆ کە بە خۆت و حیزبەکەتەوە ناتوانن بە وشەیەک باسی تاوانەکانی تورکیا بکەن، چۆن بە سیاسەتی دووفاقی بەم جۆرە مامەڵە لە گەڵ ئێراندا دەکەن؟