تورکیا هەشت بنکەی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دروستکردووە
رۆژنامەى میللییەتی تورکی: تورکیا بە قوڵایی 25 کیلۆمەتر لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەشت بنکەى سەربازیی نوێێ دروست کردووە.
هەریەک لەو بنکانە کە دەکەوێتە ناوچەی زیلۆک ئاسایشی ناوچەکەی خۆی لە ئەستۆدایە لە بەرامبەر هەر جوڵەیەکی پە*کە*کە لەناوچەکە.
“لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکە جموجۆلی پە*کە*کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە وەک 15 ساڵ پێش ئێستا چالاکییان لە ناوچەکەدا نەماوە و پە*کە*کە بەرەو ناوچەی ئاسۆس و شەنگال هەڵهاتوون، لەوێش دەکرێنە ئامانجی فڕۆکە تورکییەکان.”