تورکیا زیاتر هەرێمی کوردستان داگیر دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانێکی دەرکردووە تا بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی تر جەختی لە سەر بەرفراوانترکردنی چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە کە لە بەهاری ساڵی داهاتووەوە ڕێگاوبانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان درووست دەکرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی پەکەکە.

ئەم هەنگاوەی تورکیا بە ڕەزامەندی و هاوکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەبێت.