تورکیا ئەمساڵ 833 جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی 6، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە بە جۆرێک کە لە پارێزگای دهۆک سوپای تورک 365 و لە پارێزگای هەولێر 356 و لە پارێزگای سلێمانی 102 و لە پارێزگای نەینەوا 10 هێرش و بۆردومانی کردووە.

لەمساڵ بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان 8 کەسی مەدەنی کوژراون.