تورکیا، بارزانییەکان و هێرشە درۆنییەکانی سەر خەڵک
بە پێچەوانەی ئەو بانگەشەی کە تورکیا و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی پارتی و بارزانییەکان دەیکەن، ئەو سێ کەسەی لە ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی خەلەکان لە قەزای دوکان کوژراون، سێ کەسی مەدەنین و هیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکە و کاروباری سەربازییەوە نەبووە.
ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی موزەفەر حسێن خدر، محەمەد موزەفەر حسێن و موبین موزەفەر حسێن، باوک و دو کوڕن. تەمەنی محەمەد 15 ساڵ و تەمەنی موبین 13 ساڵ بووە. پرسیاری خەڵک ئەوەیە کە ئەو دوو منداڵە چ پەیوەندییەکیان بە پەکەکە و کاروباری سەربازییەوە هەیە کە وەها نامرۆڤانە بکوژرێن.
کوژرانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین ی ڕۆژنامەنووس شەقامی کوردیی لە هەرێمی کوردستان لە دژی بارزانییەکان و تورکیا هێنایە دەنگ و شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و ڕق و کینی ئاراستەی بنەماڵەی دەسەڵاتداری بارزانی کرد کە وەها بۆ خزمەتکردن بە تورکیا، گیانی خەڵک دەکەنە قوربانی.
لە بەرامبەر هێرشە درۆنییەکانی تورکیا کە خەڵکی ئاسایی دەکاتە ئامانج، حکومەتی هەرێم و پارتی و بارزانییەکان هیچ هەنگاوێکیان نییە و هیچ وەڵام و ئیدانەکردنێک لە لایەن ئەوانەوە نەبووە.
خەڵک لە هەرێمی کوردستان دڵنیاییان بە ژیانی خۆیان نەماوە و نازانن کەی لە ئاکامی دوژمنایەتی بارزانییەکان بە درۆنی تورکیا دەکرێنە قوربانی.