توانا ئەمین: دۆخی هەرێم تێک دەچێت

نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد ڕایگەیاندووە کە دۆخی هەرێمی کوردستان تێک دەچێت.

توانا ئەمین بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە سلێمانی، ڕایگەیاند کە هەزاران کەس لە سەر جادەیە و حکومەت بە تەمای دووگۆڵییە، ئەو خەڵکە لە خۆپێشاندانی مەدەنییەوە بیکات بە شۆڕش و ڕاپەرین، هێز نییە بەرگەی بگرێت، خۆ ئێوە لە سەدام و بن عەلی و موبارەک و قەزافی زیاتر نین و زیاتریشتان پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دۆخەکە تێک دەچێت و دوایی بۆ دەسەڵاتداران چاک ناکرێتەوە.