ترسی حکومەتی هەرێم لە تۆڵەی مووچەخۆران
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگه‌یاند “حكومه‌تى هه‌رێم، نایه‌وێت مووچه‌ى مووچه‌خۆران به ته‌واوى بكه‌وێته ژێر ده‌ستى حكومه‌تى عیراق، چونكه ده‌ترسێت له‌وه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردندا تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه و رێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان كه‌م بێته‌وه”.
وتیشى “پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانبه‌ران كه مووچه‌كه‌ىان له عیراقه‌وه بۆ هات، ئه‌وكات هیچ باكیان به حكومه‌تى هه‌رێم نامێنێت و ناترسن له بڕین یان كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌یان، وه دڵنیان له گره‌نتى كردنى، بۆیه به ده‌نگنه‌دان پێیان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌ر حوكم لابده‌ن یان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه”.
روونیشیكرده‌وه “كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه كه واى كردووه ئه‌م حكومه‌ته بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه نه‌بوونى به‌دیلى گونجاوه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئه‌وه‌ش خاڵى لاوازى حزبه‌كانى تره”.