تا مانگی دوو چاوەڕێی مووچە نەبن

بە پێی زانیارییەکان حکومەتی عێراق ئامادە نییە تا 15 ی کانوونی دووەمی 2024 پرسی پێدانی قەرزی دابەشکردنی مووچە بە هەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.

چەند لایەنێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تایبەت هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داواینکردووە کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چیتر قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت و ئەوەشی کە ناردووە بە نایاسایی دەزانن.

هەر بە پێی زانیارییەکان، پرسی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو دەخایەنێت.