تای 700 ملیارەکەی بەغدا دەبڵ وتەبێژەکان بەرنادات

لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا هەر دوو وتەبێژەکەی حکومەتە خۆڕاگەرەکەی هەرێمی کوردستان باسی نەناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدایان کردووە.

سەرەتا پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحافی کوردی هەڕەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەر حکومەتەکەی سودانی پارە بۆ هەرێم نەنێرێت ئەوا هێزەکەی سیروان بارزانی کە ساڵی 2014 لە شەنگال هەڵهات، دەچێتە سەر بەغدا و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دێنێت.

دواتریش جوتیار عادل کە بە وتەبێژی یەکەم ناسراوە، ڕایگەیاندووە کە نەناردنی 700 ملیارەکە لە ئەستۆی بەغدایە.

ئەم پەلەقاژەی دەبڵ وتەبێژەکان بۆ ئەوەیە کە کەمێک لە فشارەکانی شەقام لە سەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کەم بکەنەوە. ئەوا ناڕەزایەتییەکان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە گەیشتووەتە هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمەش حکومەتی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.