بەڵێنی بارزانییەکان و بە فەرمیبوونی کاری لەشفرۆشی

پەرلەمانی عێراق یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێکسی پەسەند کردووە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن بارزانییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت ڕایگەیاندووە ئامادە نییە ئەو یاسایە جێبەجێ بکات.

شنۆ عەبدوڵا ژنە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد ڕاستییەکانی لە سەر ئەم بابەتە ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم نایەوێت یاساکەی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی لەشفرۆشی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەڵێنی بە کۆنسوڵی وڵاتان لە هەولێر و باڵیۆزەکانیان لە عێراق داوە کە کار بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و لادانە سێکسییەکان نەکات.

ئەگەر حکومەتەکەی بارزانی هەنگاوی وەها هەڵبگرێت، ئەوا هەرێمی کوردستان دەبێتە شوێنی تەواوی لەشفرۆشەکانی عێراق و ناوچەکە و لەشفرۆشی دەبێتە ئیشێکی فەرمی و پاڵپشتیکراو لە لایەن حکومەتەوە.

شنۆ عەبدوڵا ڕایگەیاندووە کە لە دادگای فیدراڵ سکاڵا لە سەر حکومەتی هەرێم تۆمار دەکات تا پابەندی جێبەجێکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق بێت.

بارزانییەکان دەیانەوێت بۆ کۆکردنەوەی داهاتی نایاسایی و لە ڕێگەی لەشفرۆشی و یانە شەوانەکانەوە گەشتیارێکی زۆر ڕاکێشی هەولێر بکەن و ئەمەیان کردووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان.