بەهۆی ۳۱ی ئابەوە؛ داوادەکرێت مەسعودبارزانی دادگایی بکرێت
ڕەگەز کەمال ڕێکخەری ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکەمان لە پێنج شاری بەریتانیا خۆپێشاندانی ڕێکخستووە دژبە خیانەتی ۳۱ی ئاب، ئەو خیانەتەی هیچ کات مەسعودبارزانی ناتوانێت لەپەڕەی ڕەشی مێژووی خۆیدا بیسڕێتەوە.
وتیشی: هاوکات، داوا لە بەریتانیا دەکەین تا مەسعود بارزانی لەژیاندا ماوە لەدادگاییەکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دادگایی بکرێت و سزای خۆی بەرانبەر ئەو خیانەتە وەربگرێت کە دژبە گەلەکەی خۆی ئەنجامیداوە.