بەهۆی نەبوونی پارە تیایدا ئامێرەکانی هەژماری من شکێنران
بەهۆی نەبوونی پارە تیایدا ئامێرەکانی هەژماری من لە دهۆک شکێنران.
بەهۆی نەبوونی پارە تیایدا لە سەنتەری شاری دهۆک لەلایەن هاولاتیانەوە ئامێرەکانی پارە راکێشانی پرۆژەی هەژماری من شکێنران.
سەرەڕای بانگەشەی زۆری میدیاکانی پارتی و سەر بە سەرۆکی حکومەت لەمەڕ بێ کێشە بوونی هەژماری من و پێدانی مووچە لەو ڕێگەوە، بەڵام بە شێوەی بەردەوام خەڵکی هاوپێوەند بەم هەژمارەوە بە تایبەت بۆ ڕاکێشانی مووچە تووشی کێشە دەبن.