بەهۆی تورکیاوە بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستان چۆڵ دەکرێت

دوای چۆڵکردن و ئاوارە بوونی چەندین گوندنیشین، لە ئێستادا داوا لە دانیشتوانی گوندەکانی هاوێری ناوچەی کوێستانیی گارە کراوە گوندەکانیان چۆن بکەن و سوپای تورکیا داگیری دەکات و بنکەی نوێ دادەنێت.

گوندەکانی هاوێری ناوچەی کوێستانیی گارە لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ستراتژیکیی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پارتی کرێک*ارانی کورد*ستانەو سوپای داگیرکەر دەیەوێت بنکەکانی لەوێ زیاتر بکات.

ئاماژە بەوەکراوە، تورکیا خەڵکی ئەو ناوچەیە ناچاردەکات بە کۆچ کردنی زۆرەملێ بۆ ناوچەکانی ئامێدی، کانی ماسی و دهۆک، چونکە تورکیا هەوڵی جێگیرکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی گارە دەدات.