بەغدا گورزێکی کوشندەی دیکە لە پارتی دەدات

پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغدا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێگری لە بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکهێناوە.

سۆران عومەر ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بەنیازن ڕێگری لە بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە ئێستادا ڕێژەی وەبەرهێنانی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان 200 هەزار بەرمیلە کە 50 تا 80 هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت و ئەوی دیکەی لە لایەن پارتییەوە بە قاچاخ دەبرێت و پارەکەشی بۆ خەزێنەی حکومەت ناگەڕێتەوە.

هاوکات سەباح حەسن پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاندووە کە مانگی ڕابردوو هیچ بڕە پارەیەکی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەگەڕاوەتەوە.