بەغدا موفلیسە و داوای پارەشی لێدەکەن!

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو لێدوانی جیاوازی بەرامبەر حکومەتی عێراق هەیە و ئەمەش بۆ سیاسییەک لەو ئاستەدا عەیبەیەکی گەورەیە.

نێچیرڤان بارزانی لە سەردەمی سیاسەتی بە ناو ئابوری سەربەخۆ ڕایگەیاندبوو کە عێراق وڵاتێکی موفلیسە و پارەی نییە و خۆمان دەتوانین مووچە و بودجە دابین بکەین.

هەروەها لە میانەی بەشداریکردنی لە ساڵیادی شەهید محەمەد باقر حەکیم ڕایگەیاندووە کە دۆخی ئابوری کوردستان خەراپە و خەڵک لە بەر بێ مووچەیی لە دۆخێکی سەختدا دەژین و داوا دەکەین بەغدا مووچە و بودجەمان وەک بەشیک لە عێراق بۆ بنێرێت.