بەغدا لەبارەی قاچاخی نەوتەوە دوایین هۆشداریی بە هەرێم داوە

بەغدا دوایین هۆشدای لەبارەی قاچاخی نەوتەوە بە هەرێم داوە، ئەو بڕەشی دیاریکرد کە دەتواندرێت بەرهەم بهێندرێت.

بەرپرسێکى کۆمپانیاى سۆمۆ بە ماڵپەڕى ئارگۆسى بەریتانی ڕایگەیاند؛ بەغداد دوایین فشارى خستووەتەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى خاو.

لە چەندین بۆنەدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو بەرهەمهێنانی بەگوێرەى یاسای بودجە، تاوەکو کەمترین ئاستی پێویست بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکانیان کەم بکاتەوە، کە نزیکەی 50 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدایە.

بەپێچەوانەوە حکومەتی هەرێم دەبێت هەموو ئەو داهاتانە بداتە حکومەتی فیدراڵی کە وەریدەگرن بۆ ئەو بەرمیلە زیادانەی لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیە بەرهەمهاتووە.