بەزمی پارتی / شنیار ئەنوەر

خوایە گوناحمان چیە توشی هەندێک کەس بوین دوێنێ ئیمەیڵم کرد بۆ پرۆفیسۆری زانکۆکەم لە ئەمەریکاو بۆ کارێک. دوای ئەوەی کە پیرۆزبای لێکردم بە بۆنەوەی سەرکەوتم بۆ پەرلەمان، وتی ئێستا لە دهۆکم کە گەرامەوە ئەمەریکا قسەدەکەین. منیش لە X واتە (تویتەری جاران ) گەرام بزانم لە دهۆک چی هەیە وا ئەو لەوێیە.

چیم بینی سەیرەکەم کۆنفرانسەکەی جارانی زانکۆکەکەی کوڕەکەی مەسرورە وە دنیایەک چاوشین و قژ کاڵیان بۆ کۆنفرانسەکە بەناوی ( MEPS) بانگکردوەو لە دهۆک گیریان کردون.

سەرنجم دا وتم بزانم ئەو بابەتە گرنگانە چیە باسیدەکەن، کە سەیرەکەم باسی دۆڵمەو خواردنی کوردی و کەش و هەوای دهۆکیان لێئەپرسن.

باوەرکەن لە ئەمەریکا یەک دوو دراوسێمان هەیە بۆ دۆڵمە دەعوەتمان کرد، دو ساڵە هەر ئەمبینن دەڵێن خواردنێکی زۆر خۆش بو. کاکە کەس گلەی لە خواردنی کوردی نیە، هەرکەسێک یەک جار دۆڵمە یان کەبابی کوردستان بخوات لەبیری ناکات.

بەس کاکە ئێوە ملێۆنان دۆلارتان سەرفکردوەو ئەم پرۆفیسۆرانەتان لە ئەمەریکاوە هێناوە بۆ دهۆک لەبری ئەوەی باسی کێشە ئاڵۆزو قورسەکانی ناوچەکە بکەن و بۆ خەڵکی بخەنە ڕو، کەچی باسی دۆڵمەو کەباب و فاسۆلیایان لێئەپرسن.

ئەم هەموو پارەیەتان بۆ سەرف کرد، بە ئۆنڵاین لێتان بپرسینایە ئەو هەموو مەسرەفەشی نەئەویست. دیدن کمتر