بەرەی سۆشیاڵ میدیای پارتیزانی لە دژی بارزانییەکان دەست پێدەکات

چالاکوانێکی کورد هەڕەشەی ئەوەی لە بارزانییەکان بە تایبەت خێزانی مەسعود بارزانی کردووە کە وایان لێدەکات ئاوات بە ئێستاوە بخوازن.

مەکی ئامێدی ڕایگەیاندووە کە بەرەی سۆشیاڵ میدیای پارتیزانی لە دژی بارزانییەکان دەست پێدەکات و ئەوەی بڵاو نەبووەتەوە بەشێکی زۆری بڵاو دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پارتی و دەزگای پاراستن بە هەموو هەوڵێکەوە هێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر دەیان پەیج و ئەکاونتەکانیان، بەڵام هیچ یەک لەو هەوڵانە نەبوونەتە ڕێگر لە بەردەم چالاکییەکان و بەهێزتر لە جاران لە دژی بارزانییەکان بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە لەم هەڵمەتەدا نهێنییەکانی بنەماڵەی بارزانی بڵاو دەکرێتەوە و وایان لێدەکرێت کە بڵێن خۆزگە وەک جاران کاری خۆی بکردایە.