بەرەیەکی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان پێک دەهێندرێت

له‌ دواى ده‌رچوونى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق لە کەرکوک كه‌ركووك ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستى ناوى كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان له‌ یه‌ك به‌ره‌دا كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانیارییەکان، له‌ دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق لە كه‌ركووك، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى بڕیاریداوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ناوى ئه‌و 40 كاندیده‌ بكات كه‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كاندید كردووه‌.

كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌نجامى ده‌نگدانى له‌ كه‌ركووك به‌ شكست له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و پێیانوایه‌ ئه‌زموونى لیستى ئیسلامى سوودى بۆ ئه‌وان نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ى پێشووتر سه‌ركردایه‌تى بۆ كاندید بوون داینابوون هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كاندیدى به‌هێز پێشكه‌ش بكرێت.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵى دادگه‌رى به‌ فه‌رمى داواكارى دروستكردنى لیستى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كانى خستۆته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان و له‌ ئێستاشدا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ئه‌مساڵدا و دیراسه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئایه‌ كه‌ حزبه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌ لیستى سه‌ربه‌خۆ، یاخود هاوبه‌ش به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات.