بەرپرسێکی باڵای یەکێتی: پارتى لەکەرکوک هەوڵى نانەوەى ئاژاوە دروستکردن دەدات
شێرزاد سەمەد، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک بۆ دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “بە سەرکردایەتی پارتی هەوڵی نانەوەی ئاژاوە لە کەرکوک دەدرێت، پارتی بووە بە زمانحاڵی ئەو عەرەب و تورکمانانەی چەندین ساڵە دژایەتی کورد دەکەن.
دەشڵێت، بە دانانى رێبوار تەها وەک پارێزگار لە خاڵی سفرەوە چەند پۆینتێک سەرکەوتوین، ڕێژەی سەرکەوتنی کورد گرێدراوە بە دەستوەردانی ئیقلیمی و پیلانگێڕی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ هەیە بۆ لێکتێگەیشتن لە نێوان کوتلە و پێکهاتەکان.
شەوی 10ی ئهم مانگه فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی سونە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەبێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە ئوتێل رەشیدی شاری بەغدا کۆبونەوەو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیان ڕاگەیاند
لە کۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، نۆ ئەندامی ئەنجومەنەکە بەشدارییان لە کۆبونەوەکەی ئوتێل ڕەشیدی شاری بەغدا کرد و نیسابی یاساییان تەواو کرد، ڕێبوار تەها لە فراکسیۆنی یەکێتی بە پارێزگار و ئیبراهیم تەمیمی بە جێگری پارێزگار، هەروەها محەمەد ئیبراهیم حافز بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.