بەرپرسانی کورد و درۆی کارەبایی
دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان خۆی بەڵگەیە لە سەر قەیرانێک کە بە درێژایی 32 ساڵەی حکومڕانی کوردی چارەسەر نەکراوە.
لێرەدا ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم دەکرێت:
نێچیرڤان بارزانی:
کوردستان هەمووی ڕووناکە و ئێمە کارەبای بەردەواممان هەیە.
ئەمڕۆ ئێمە لە کوردستان 23 سەعات و نیو کەهرەبامان هەیە.
مەسرور بارزانی:
21 کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان مەعەدەل کارەبا هەیە.
ئاشتی هەورامی:
ئەو کارەبایە کە هەتە 24 سەعات لە کوێوە هاتووە؟؟ سووتەمەنییەکەی لە کوێوە هاتووە؟
مەلا بەختیار:
تا ساڵی 2008 کێشەی کارەبا لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت.
ئەگەر ئەم حکومەتە کێشەی ئاو و کارەبا چارەسەر نەکات دەبێت خواحافیزی لە خەڵک بکات.
ئەم هەموو بەڵێن و درۆ و بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە ساڵانێکیش بە سەر ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی هەرێم تێپەڕ دەبێت و قەیرانی کارەبا نەک تەنیا چارەسەر نەبووە بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەراپتر بووە.
خەڵک بەردەوام ئەوە دەپرسن کە دەسەڵاتێک بە 32 ساڵ کارەبای سێ پارێزگای پێ چارەسەر نەکرابێت، دەسەڵاتێک بەرمیلە نەوتێکی نییە بە خۆڕایی بە سەر خەڵکدا دابەشی بکات، دەسەڵاتێک نەتوانێت مووچەی فەرمانبەرەکانی بدات، کەی حکومەتە و دەسەڵاتە؟ ئایا کاتی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە نەهاتووە تا خەڵک بتوانن بە تاقیکردنەوەی سیستەمێکی تر بە ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بگەن؟