بەرپرسانی پارتی و یەکێتی 200 پاڵاوگەی نایاساییان هەیە

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە هەرێمی کوردستان بەرپرسانی پارتی و یەکێتی 200 پاڵاوگەی نایاساییان هەیە کە لە بری بەنزین نەفتا بەرهەم دێنن و ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.

غالب محەمەد ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی 200 پاڵاوگەی نایاساییان داگیر کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەکان بەنزین بەرهەم ناهێنن بەڵکوو مادەیەک بەرهەم دێنن بە ناوی نەفتا کە لە وڵاتاندا قەدەغەیە.

زۆربەی پاڵاوگە نایاساییەکانیش لە پارێزگای هەولێر و هی بەرپرسانی پارتین و وەبەرهێنانی نەفتا بووەتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوونی هاووڵاتیان بە نەخۆشیی شێرپەنجە.