بەرهەمی 32 ساڵ حکومڕانی کوردی تەنیا 4 کاتژمێر کارەبایە
خەراپی دۆخی کارەبا لەم ڕۆژانەدا وایکردووە کە خەڵک بە توندی ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بگرن.
دابان محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان یەک لەو کەسانەیە کە لە پەیامێکدا بەرهەمی 32 ساڵەی حکومڕانی کوردیی ئاشکرا کردووە.
ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرهەمی 32 ساڵ حکومڕانی خۆماڵی کوردی تەنیا 4 کاتژمێر کارەبای نیشتمانییە کە بە هاووڵاتیان دەدرێت.
سەیری ئەم فەشەل و شکستە دەکەیت، نازانم دەسەڵاتدارانی هەرێم شانازی بە چیوە دەکەن؟